توركیا.. لەوەتەی سیستم كراوەتە سەرۆكایەتی قەرزەكان 109% زیادیانكردووە

لەدوای گۆڕینی سیستمی حكومڕانیی توركیا له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی، قه‌رزه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ی به‌ڕێژه‌ی 109% زیادكردووه‌.

ڕۆژنامه‌ى “زه‌مان”ی توركی ئاشكرایكرد، له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا كه‌ سیستمی حكومڕانیی توركیا له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ گۆڕدراوه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی، قه‌رزه‌كانى حكومه‌ت و كه‌رتی گشتی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادیانكردووه‌.

ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، به‌رز و نزمیی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ لیره‌ی توركی له‌ كۆتایی ساڵی 2018ـه‌وه‌ كه‌ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی په‌یڕه‌وكراوه‌، وایكردووه‌ قه‌رزه‌كانى توركیا به‌ڕێژه‌ی 109% زیادبكه‌ن، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ى كه‌ لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن داواى گۆڕینی سیستمی حكومڕانى و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سیستمی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كه‌ كه‌ پشتی به‌ داتا و زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ و دارایی توركیا به‌ستووه‌، قه‌رزی حكومه‌تى ناوه‌ندى كه‌ خه‌رجیی دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه‌، ته‌نها له‌ ماوه‌ى سێ ساڵدا به‌ڕێژه‌ی 109% زیادیكردووه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنى سیستمی سه‌رۆكایه‌تی له‌ حكومڕانیی توركیادا، ناسه‌قامگیریی ئابوری بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. پارچەی تاوەرەكانی كارەبا لە چەند گوندێك دزراون

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیركرد كە چاوی هاوڵاتییەكیان كوێركردبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share