ئێران هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی قەرەباغ دەدات

ئێران نێوەندگیری لەنێوان لایەنە بەشەڕهاتووەكانی قەرەباغ دا دەكات و هەوڵی پێكهاتنی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەدات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “عەباس عێراقچی، یاریدەدەری سیاسیی وەزیری دەرەوە، سەردانی وڵاتانی هەرێمی دەكات بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی دەستپێشخەرییەكەی ئێران بۆ چارەسەركردنی ململانێی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا سەبارەت بە هەرێمی قەرەباغ.
سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “عێراقچی ناوچە سنوورییەكان بەسەردەكاتەوە و بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتە مەیدانییەكانی جەنگەكە دەكات، هەروەها پلانی هەیە سەردانی باكۆ و مۆسكۆ و یەریڤان و ئەنكەرە بكات.”
پێشتر ئێران ڕایگەیاندبوو، دەستپێشخەرییەكی هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی قەرەباغ و لەوپێناوەشدا لەگەڵ ئازەربایجان و ئەرمینیا و وڵاتانی ناوچەكەدا گفتوگۆ دەكات.
بابەتی پێشتر

ئێران لە جیهاندا دووەم وڵاتە لەڕووی زۆری ژمارەی دووپشک و ماری ژەهراوییەوە

بابەتی دواتر

ڕێواز فایەق: سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی كوردستان لە بەردەم مەترسیدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share