ئه‌مریكا ڕه‌چه‌ڵه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراده‌كات

بۆیه‌كه‌مجار و دواى زیاتر له‌ ساڵ و نیوێك له‌ سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مریكا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌و ڤایرۆسه‌ هه‌ڵده‌ماڵێت و سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.

كۆشكی سپی له‌ڕێگه‌ى جین ساكى-ی وته‌بێژییه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، كۆپییه‌كی نانهێنی ئه‌و ڕاپۆرته‌ى ئه‌مریكا له‌باره‌ى ڕه‌چه‌ڵه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ئاماده‌یكردووه‌، بۆ ڕای گشتی ئاشكراده‌كه‌ن.

له‌ مانگى ئایاری ڕابردوودا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مۆڵه‌تی 90 ڕۆژی دا به‌ یاریده‌ده‌ره‌كانى تاوه‌كو له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌ى دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانى كۆرۆنا ئاشكرابكه‌ن.

ده‌زگاى هه‌واڵگریی ئه‌مریكا پێیوایه‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چین و ده‌ڵێت، “ڕووداوێك له‌ تاقیگه‌یه‌كی چین-دا ڕوویداوه‌ و سه‌رئه‌نجام دروستبوونی ڤایرۆسه‌كه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و له‌وێوه‌ دزه‌یكردووه‌”.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌دا، چین ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه‌ و ئه‌مریكاى تۆمه‌تباركردووه‌ به‌وه‌ی “له‌ڕێگه‌ى بیردۆزی پیلانگێڕییه‌وه‌، ده‌یه‌وێت چین بكات به‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى كۆرۆنا”.

به‌گوێره‌ی كۆشكی سپی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ى ئاب، ڕاپۆرتی ئه‌مریكا له‌باره‌ى سه‌رچاوه‌ و ڕه‌چه‌ڵه‌كی كۆرۆناوه‌ بۆ جیهان ئاشكراده‌كرێت.

بابەتی پێشتر

ئۆكرانیا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی له‌ ئه‌فغانستان ڕفێندرابێت

بابەتی دواتر

قائیمقامی پێنجوێن: ئەو ناوچانەی تورکیا بۆردومانی کردوون جگە لە دانیشتووانی خۆمان کەسی دیکەی تێدانییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share