سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان رایگەیاند، پشتگیری جێبەجێکردنی بەرنامەی رێکخستنی خێزان لە عێراق دەکەن و بۆ ئەمەش دەرمانەکانی رێگری لە دووگیانبوون بەردەست دەخەن.
هند جەلال نوێنەری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان رایگەیان، سندوقەکەمان هەمیشە پاڵپشتی سەرەکی سیستمی رێکخستنی خێزانە، بۆ ئەم مەبەستەش بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق رێگە نوێیەکانی رێگری لە دووگیانبوون لە سەرجەم بنکە تەندروستییەکان بەبێ بەرامبەر بەردەست دەخەن.
ئاشکراشیکرد، ئامانجمان ئەوەیە هەر خێزانێکی عێراقی بتوانێت بێبەرامبەر خزمەتگوزارییەکانی رێکخستنی خێزان بەدەستبهێنێت.