شارەوانیی سلێمانی کارتی ڤاکسین دەکاتە مەرج بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک سەردانیان دەکات مەرجە کارتی ڤاکسینی پێبێت لە مانگی داهاتووەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە لەکاتی سەردانیان بۆناو شارەوانیی سلێمانی پێویستە کارتی ڤاکسینیان پێبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەکاتی سەردانتان بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانتان پێویستە کارتی ڤاکسینتان پێبێت و بڕیارەکە لە 20ی شوباتی 2022 دەچێتەوە بواری جێبەجێکردنەوە.

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، بڕیارەکە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی گشتی دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە گوندی سێکانیانی کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی ئەمنی و تۆمەتبارێک روویدا و لە ئێستادا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.

لە گوندی سێکانیانی کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی ئەمنی و چەند چەکدارێک روویدا و لە ئێستادا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.…
Total
0
Share