ئه‌مریكا ڤاكسینی فایزه‌ری به‌ ته‌واوه‌تى په‌سه‌ندكرد

ئه‌مریكا په‌سه‌ندكردنى ته‌واوه‌تى به‌خشی به‌ به‌كارهێنانى ڤاكسینی فایزه‌ر كه‌ دژه‌كۆرۆنایه‌ و له‌و وڵاته‌ دروستكراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى ئاب ڕایگه‌یاند، “ڤاكسینی فایزه‌ر به‌ ته‌واوه‌تى په‌سه‌ند ده‌كه‌ین و ڕه‌زامه‌ندیی ته‌واوه‌تیمان به‌خشیوه‌ به‌ به‌كارهێنانى له‌دژی ڤایرۆسی كۆڤید 19”.

جانێت ودكوك، كۆمسیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مریكا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، “په‌سه‌ندكردنى ته‌واوه‌تیی ڤاكسینی فایزه‌ر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مریكاوه‌، ده‌ستكه‌وته‌ له‌مكاته‌ دژواره‌دا كه‌ ڕووبه‌ڕووی كۆڤید 19 ده‌بینه‌وه‌”.

وتیشی، “ملیۆنان كه‌س به‌دڵنیاییه‌كی زۆره‌وه‌ خۆیان ڤاكسین ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌م په‌سه‌ندكردنه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراك و ده‌رمان، ئه‌وانه‌شی كه‌ گومانیان له‌ ڤاكسینه‌كه‌ هه‌بوو، ڕاده‌ی دڵنیاییان زیاتر ده‌بێت و هه‌ست به‌ دڵنیایی ده‌كه‌ن”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: فەرمانبەران سەرلەنوێ بەسەر فەرمانگەكاندا دابەشدەكرێنەوە

بابەتی دواتر

ئەنجامەكەت وەربگرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە بۆماوەییەوە خەڵکی ڕاپەڕین بەرگرییان بەرامبەر کۆرۆنا لاوازە

بەرپرسانی تەندروستی، دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە بارودۆخێکی ترسناک پێناسەدەكەن و بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share