چەند ڕێنماییەکی گاریگەر بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن

ئەلیکساندرا لیسینکۆڤا پزیشک و پسپۆڕی خۆراک ڕایگەیاندووە، ئەگەر ڕێژەی شەکر لە خوێندا بە ڕادەیەکی زۆر مەترسیدار بەرز نەبوو، ئەوا دەکرێت بەبێ دەرمان و بەم شێوازانەی خوارەوە دایببەزێنیت.

– دوورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی کاربۆهیدراتی خێرایان تێدایە (شیرینی، بابەتی هەویر، خواردنە خێراکان، سۆسەکان، خواردنەوە شیرینەکان و خواردنەوە گازییەکان).

– وازهێنان لە خواردنی برنجی سپی، پەتاتە و پاستا.

– پشتبەستن بە پرۆتینەکان (ماسی و پەلەوەر و گۆشتی سوور) و سەوزەی تازە، هەروەها پاقلەمەنییەکان و کاربۆهیدراتی خاو (پەتاتەی شیرین و کینوا و برنجی بۆر و ئاردی جۆ).

– پێویستە چەورییە بەسوودەکان لە هەموو ژەمەکانتدا هەبن (هێلکە، ماسی، ئەڤۆکادۆ، زەیتوون، چەرەسی کاڵ).

– وەرزشکردن.

پزیشکەکە ڕایگەیاندووە، ڕۆژانە پێویستە 30-40 خولەک وەزش بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی هێشتا سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نەدۆزیوەتەوە

لە چینەوە، شارەزایانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایانگەیاند، سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەیان بۆ ئاشكرا نەبووە. ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات، ئەو…
Total
0
Share