هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی پەروێزخان دەستیپێكردەوە

دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە ڕاگرت، ئەمڕۆ هاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازەکەوە دەستیپێکردەوە.

ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری ئێرانی دەیانویست بەمەبەستی بەشداریکردن لە یادی عاشورادا بەبێ ڤیزا بێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بچنە کەربەلا و شارەکانی عێراق، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێوارەی 2021/8/16ەوە هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرتووە”.

بەڵام دەروازەكە ئاشكرایكردووە، لە ئێستاشدا گەشتکردن لە ڕێگەی دەروازەكەوە دەستیپێکردووەتەوە و هاوڵاتییان و گەشتیاران دەتوانن بە ڤیزا لە ڕێگەی دەروازەکەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان: لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی دەکەینەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە کەلار دەکەینەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share