ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی سەلامەتن و تەنها بریندار هەیە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەمڕۆ یەکشەممە 28 ی شوبات ڕایگەیاندووە، “هێلی کۆپتەرێکی سەربازیی ڕوسی لەکاتێکدا ویستوویەتی گەشتێک بە ئاسمانی باکوری ڕۆژئاوای شاری حەسەکەدا بکات توشی کێشەی تەکنیکی بووە و کەوتووەتەخوارەوە، لەگەڵ ئەوەش سەرنشینەکانی گواستراونەتەوە بە نەخۆشخانە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیادا ئاماژە بە برینداربوونی سێ سەربازی وڵاتەکەی کردووە لەو ڕوداوەدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێلی کۆپتەرێکی ڕوسی لە نێوان گوندەکانی ڕیحانلی و قاسیمیا لە باکوری ڕۆژئاوای حەسەکە کەوتەخوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ کەسێک دەستگیرکرا وێنەی کچێکی بڵاوکردووەتەوە و پارەی لێوەرگرتووە

پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە وێنەی نەشیاوی کچێکی بڵاوکردووەتەوە و لەبەرامبەر پارەدا سڕیوییەتیەوە، دوای دەستگیرکردنیشی دانیناوە بە تاوانەکەیدا.…
Total
0
Share