هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی داوای پەیوەندیی زیاتری نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دەکات

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، ئەوان پشتگیری تەواوی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانان لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، “پەیوەندیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شەڕی دژ بە داعشدا چارەسەرێکی دوورمەودایە و دەرفەت نادات بە سەرهەڵدانەوەی داعش”.

وتەبێژەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاندووە، “هاوکار و هاوپەیمانەکانمان پێکەوە بەهێزن و پەیوەندیی بەردەوامی نێوانیان پێویستییە”.

ماوەی نزیکەی سێ مانگە پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دەستیپێکردووەتەوە و بە بڕیاری سەنتەری هەماهەنگیی نێوان هەردوولا چەند لیوایەکی هاوبەش بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوانیان دروست دەکرێت و لەمەودوا هەماهەنگیی سەربازی لە نێوانیاندا بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو عەینە حاجی عەلی ئەمین هاوسەری خوالێخۆشبوو لالە سەرحەد خەلیفە یونس

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری شێخ ئەحمەد حەمە كەریم، د. هاوڕێ شێخ دارۆ ئەندامانی…
Total
0
Share