وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم بڕیاریدا پێنج كەناڵی ناوخۆیی دابخات بەهۆی سەرپێچیكردن لە ڕێنماییەكانی پەخشكردن.
وەزارەتەكە لە نووسراوێكدا، كە ئەمڕۆ دووشەممە دەرچووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “بەهۆی سەرپێچیكردن لە ڕێنماییەكانی پەخشكردنی بەرنامەی خێرخوازی و دوای چەندینجار ئاگاداركردنەوەیان، كەناڵە لۆكاڵییەكانی (تەسەوف، خێزان، ئاسمان، ڕۆژ، داهێن) داخران.
دەقی بڕیارەكە: