به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشێکی زۆر لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان گرێبەستیان لەگەڵدا کردووین و لە دوو رۆژی رابردوودا کاریان کردووە.
غالب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری و پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان هیچ کێشەیەکی نییە و ئەو کێشانەی لە دوو رۆژی رابردوودا روویاندا، بەهۆی بارینی یەکەم بارانەوە بووە، کە ئەوەش ئاساییە و هەموو ساڵێک ئەو کێشەیە روودەدات.
وتیشی، زۆر بە زوویی توانییان بەشێکی زۆری ئەو کێشانە چارەسەربکەن، کە بەهۆی بارانەوە دروستبوون.
سەبارەت بە کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لەو دوو رۆژەدا، غالب محه‌مه‌د رایگەیاند، بەشێکی زۆر لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان گرێبەستیان لەگەڵدا کردووین و لە دوو رۆژی رابردوودا کاریان کردووە، بەڵام بەشێکی دیکەیان تاوەکو ئێستا گرێبەستیان لەگەڵ نەکردووین.