هاتوچۆی گەرمیان: بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل دوو کەس بـ.ـرینداربوون

هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، لە کەلار بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل دوو کەس بـ.ـرینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕووداوێکی هاتوچۆی جۆری پێکدادان لە ناو کەلار و لە نزیک نەخۆشخانەی گشتی لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (تۆیۆتا کراون، نیسان سەنی و تۆیۆتا یارس) ڕوویدا.

دەشڵێت، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس بـ.ـرینداربوون، یەکێکیان پیادەیەک بوو لەدایکبووی ساڵی 2010 یە و بەهۆی سەختیی بـ.ـرینەکەیەوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شـ.ـەهید هەژار ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بـ.ـرینداری دووەمیش سەرنشین بوو لەدایکبووی ساڵی 2001ە.

ئاماژە بەەشدەکات، دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی هاتوچۆ گەیشتنە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد، هەروەها بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە، هێڵکارییان ئەنجامدا. ​

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share