ئالان حەمەسەعید: دەبێت رۆژی یەکشەممە پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، دەبێت یەکشەممەی داهاتوو پرۆسەی خوێندن لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەستپێبکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “مووچە مافی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و باوەڕی تەواومان پێیەتی، بەڵام ئێمە دڵمان لای مامۆستایان و خوێندکارەکانیشمانە، دەبێت هەموومان ئەوە بزانین ئەم دۆخە دۆخی گشتییە، هیچ کایەیەک دەوامی رانەگرتووە تا وەزارەتی پەروەردە دەوام رابگرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمڕۆ فەرمانێکی وزاری دەردەکەین، پێویستە رۆژی یەکشەممە دەوامی خوێندنگەکان دەستپێبکات و دەسەڵاتی ئیداری دەدەین بەسەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان”.

ئاشکراشیکرد، “هەموو لایەک دەبێت بزانین، دوو مووچە و سێ مووچە لە بەغدادەوە نەهاتووە تا ئێمە دابەشمان نەکردبێت، راستگۆیانە پێتان بڵێم دۆخی خوێندن لەو شوێنانەی بایکۆتی دەوام کراوە لە مەترسیدایە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە گرنگیی کاری هاوپەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share