قائیمقامی هەولێر: کێشەی دوکاندارەکانی هەولێر ئەو گرێبەستانەیە کە پێشتر کردوویانە

دوکاندارەکانی هەودوو بازاڕی نیشتمان و داون تاون لە هەولێر، خۆپیشاندانیان  ئەنجامدا و داوای کەمکردنەوەی کرێی دوکانەکانیان دەکەن قائیمقامی هەولێریش دەڵێت کێشەکەیان بۆ ئەو گرێبەستانە دەگەڕێتەوە کە لە 2007دا کردوویانە.

یەکێک لە خاوەن دوکانەکانی بازاڕی نیشتمان بە دەڵێت، “ئێمە داوای مافی خۆمان دەکەین، پێشتر %25ی کرێی دوکانەکانیان کەم کردبووەوە ئێستا لەگەڵئەوەی دۆخی ئابووریی خەڵک خراپە و ئێمەش بازاڕمان نیە بەڵام کرێکەیان زیادکردووین و داوای کەمکردنەوەی ئەو %25ە دەکەینەوە”.

وتیشی، “چەندین جار خۆپیشاندانمان کردووە لەسەر ئەو کرێ دوکانانە بەڵام هەموو جارێک کە ڕێکدەکەوین خاوەنی بازاڕەکە پابەند نابێت، بۆیە ئێمە لە مانگی دوانزەوە کرێکانمان ڕاگرتووە”.

لەوبارەیەوە نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، “کێشەی دوکاندارەکانی ئەو دوو بازاڕە ئەو گرێبەستانەیە کە لە ساڵی 2007 کردوویانە و ئێمە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتییان دەکەین و چارسەری کێشەکەیان بەپێی یاسا بۆ دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پیشتر بڕیاربوو لەڕێگەی پارێزگاوە کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت بەڵام بەهۆی مردنی فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر نەمانتوانین ئەو کێسەیە چارەسەر بکەین، بەڵام بەڵێن دەدەین کە لە ئێستاوە کێشەکەیان چارەسەردەکەین و دەبینە پارێزەری مافەکانیان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی ئەمنی: هێزەئەمنییەكان ڕاسپێردراون دەستكراوەبن لە سنووری شەنگال

شانه‌ی ئەمنیی عێراق ڕایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له ‌سنووری شه‌نگال ڕاسپاردووه‌ ده‌ستكراوه‌بن بۆ ڕێگریكردن له‌…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ جەژنی یارانی قەوڵتاس: کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنن و ڕۆڵیان لە پێکەوەژیانی ئاینی بەرز دەنرخێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی کاکەییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە تێیدا ڕۆڵی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن لە…
Total
0
Share