زنجیرە درامای کرێچییەکان کە بڕیارە بۆ مانگی ڕەمەزانی داهاتوو بەرهەمهێنانی تەواوبکرێت و پەخشبکرێت، لە ئێستادا تۆمارکردنی دراماکە لە قۆناغی کۆتایی دایە.
زنجیرە درامای کرێچییەکان توانای کوردانی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان تێکەڵ دەکات لە بواری هونەریدا و چاوەڕێ دەکرێت کارێکی جیاواز لە تێکەڵکردنی ئەم سێ تاوانا جیاوازە هونەرییەدا بێتەئاراوە.
دراماکە لە دەرهێنانی غەسان عەبدوڵا، دەرهێنەری سورییە و لە نوسینی شوعلە شەریعەتی دەرهێنەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و چەند کەسایەتییەکی هونەری و ئەکتەر لە باشوریش بەشداری لە دراماکەدا دەکەن.
زنجیره‌درامای كرێچییه‌كان، درامایەکی كۆمه‌ڵایه‌تیه له 30 به‌شی 45 خوله‌كیدا له شاری سلێمانی به‌رهه‌مهێنراوه.
کاری ئاماده‌كردنی دراماکە فوئاد جه‌لال به‌ڕێوبه‌ری فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانیه و وێنه‌گرتن، ده‌نگ، مه‌یكئاپ، دیزاینی جل و به‌رگ، ئیدیت و ده‌نگیی زنجیره‌كه‌ش له لایه‌نه‌ن گروپێك له هونه‌رمه‌ندانی ئێرانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.