(ڤیدیۆ) تۆتنهام یاریی لوتکە و دەستپێکی لە مانچستەر سیتی بردەوە

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز لە یاریی دەستپێکی وەرزی 2021-2022ی خولی ئینگلتەرا، بردنەوەی بەرامبەر مانچستەر سیتی تۆمارکرد.

ئەمشەو یەکشەممە، یانەی تۆتنهام لە تۆتنهام ستادیەم لە شاری لەندەن، یاریی دەستپێکی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ”ی بەرامبەر مانچستەر سیتی ئەنجامدا.

ڕوبەڕوبوونەوە بەهێزەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی نونۆ ئیسپیریتۆ سانتۆ کۆتاییهات.

https://streamable.com/aam96s

گۆڵەکە لە خولەکی 55 لەلایەن هیۆنگ مین سۆنەوە بە لێدانێکی هونەریی ناوازە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەشێوەیەکی کاتی و بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ، ئەستێرەکانی سپێرز لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوون.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەولێر: بکوژی مووسا باباخانی هاوڕێی بووە و هەڵاتووە بۆ ئێران

بابەتی دواتر

تاڵیبان دەستیبەسەر کۆشکی کۆماری ئەفغانستاندا گرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share