(ڤیدیۆ) سیتی بە دوو هاتریک دێربیی مانچستەری لە یونایتد کرد بە دۆزەخ

یانەی مانچستەر سیتی لەنێو یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلتەرای بەرامبەر مانچستەر یونایتد ئەنجامدا، یارییەکە بە بردنەوەی شینپۆشەکان کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ”، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی مانچستەر یونایتدی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی هەشت، 34، 37، 44، 64، 73 لەلایەن ئێرلینگ هالاند (هاتریک)، فیڵ فۆدین (هاتریک) تۆمارکران، گۆڵەکانی مانچستەر یونایتد لە خولەکەکانی 56، 86، 90 لەلایەن ئانتۆنی و ئانتۆنی مارسیالەوە (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مان سیتی بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ جێگیربوو، یانەی مانچستەر یونایتد بە 12 خاڵەوە لە پلەی شەشەمدا بە ناجێگیری مایەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی حەوتی كەسی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

لازیۆ 4-0 سپیزیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share