وادەی گەڕانەوەی ئانسو فاتی بۆ پێکهاتەی بەرشلۆنە

لەکاتێکدا یانەی بەرشلۆنە ئامادەکاری بۆ یەکەمین ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2021-2022 دەکات، ئانسو فاتی سەرقاڵی چارەسەربوونە لەو نەشتەرگەرییەی بۆ ئەژنۆی ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی بەرشلۆنە یەکەمین ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی نوێ لە یاریگای کامپ نو بەرامبەر سۆسیداد ئەنجامدەدات، لەم یارییەشدا ئانسو فاتی ناتوانێت بەشداریبکات.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی سۆسیداد-دا، ڕۆناڵد کومان ڕایگەیاند، “فاتی هەنگاو بە هەنگاو قۆناغی چارەسەربوون تێدەپەڕێنێت، ئەگەر پلانەکان بەباشی بڕۆن دوو تاوەکو سێ هەفتەی دیکە بەتایبەت دوای چالاکییە نیودەوڵەتییەکان دەگەڕێتەوە”.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسپانیا، ڕەشئەسمەرەکەی بارسا لە ڕێکەوتی 12ی ئەیلولی 2021 دەگەڕێتەوە و یەکەم ڕوبەڕوبوونەوە بەرامبەر ئیشبیلیە لە یاریگای سانچێز پێزخوان ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

نەوەیەکی محەمەد عەلی کلای هاتە جیهانی بۆکسێنەوە

بابەتی دواتر

جەنگی نێوان گواردیۆلا و کلۆپ بە وەڵامێکی ئاگرین دەستیپێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گایاردۆ لە ڕیڤەرپلەیت مایەوە

مارسیلۆ گایاردۆ، ڕاهێنەری ئەرجەنتینی، مانەوەی خۆی لە سەرپەرشتیكردنی یانەی ‏ڕیڤەرپلەیت بۆ ساڵێكی دیكە دووپاتكردەوە.‏ گرێبەستی گایاردۆ لە 31ی…
زیاتر ببینە

لیڤاندۆڤسکی: کاندیدی من ئەرجەنتینە

هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بەرشلۆنە، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پێشبینی دەکات هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناسناوی مۆندیالی 2022 بەدەستبهێنێت. “لیڤا” لە چاوپێکەوتنێکدا بە…
Total
0
Share