ڕۆما و لیڤەرکوزن داوای سەرداری ئێران دەکەن

دوو یانەی گەورەی ئەوروپا چاویان بڕیوەتە تواناکانی سەردار ئەزمونی ئێرانی، ئامادەییان نیشانداوە بۆندی پێشکەشبکەن.

پاڵپشت بە زانیارییەکانی سکای ئیتاڵیا و سپۆرت ئیتاڵیا، ماڵپەڕی فوتباڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی هەردوو یانەی بایەرلیڤەرکوزنی ئەڵمانی و ڕۆمای ئیتاڵی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی سەردار ئەزمونی هێرشبەری ئێرانی لەیانەی زینیت سان پترسبۆرگ دەستپێکردووە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان لەو بارەیەوە نووسیویەتی، “بایەر لیڤەرکوزن ئامادەیی دەربڕیوە بڕی 18 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی ئەزمون پێشکەشبکات، بەهەمان شێوە یانەی ڕۆما لەسەر ڕاسپاردەی جوزێ مۆرینیۆ داوای یاریزانەکە دەکەن”.

بەپێی سەرچاوەکان، سەردار لە هاوینی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ زینیت کۆتاییدێت، پڕۆسەی نوێکردنەوەی بەباشی بەڕیناکات، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرانی یانە ڕوسییەکە ئامادەییان دەربڕیوە بە 25 ملیۆن یورۆ دەستبەرداریبن.

سەردار ئەزمون لە ساڵی 2014وە بۆ هەڵبژاردەی ئێران یاریدەکات، لە خولی ناوخۆیی وڵاتەکەی توانی لەکۆی 52 یاری 34 گۆڵ تۆماربکات.

لە ساڵی 2013وە لە خولی ڕوسیا یاریدەکات و ئەزموونێکی زۆری کۆکردووەتەوە، هاوینی 2019 بەبڕی 12 ملیۆن لە ڕۆبن کازانەوە ڕوویکردە زینیت، یاریزانە 26 ساڵەکە لە 24 یاری وەرزی ڕابردووی خولی ڕوسیا توانی 19 گۆڵ تۆماربکات، بەڵام لە چوار ڕوبەڕوبوونەوەی چامپیۆنزلیگ سەرکەوتوو نەبوو لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یانە ڕکابەرەکان.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید و قەیرانی (نەخێر)ی هاوینە

بابەتی دواتر

تۆتنهام یەکێک ڕەوانە دەکات و سیان دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share