(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس نۆیەم جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێنا

ئەندریا پێرلۆ وەک ڕاهێنەر یەکەم نازناوی لەگەڵ یوڤانتۆس بەدەستهێنا

ئەمشەو، چوارشەممە ڕوبەڕوبوونەوەی جامی سوپەری ئیتاڵیا لە نێوان یانەکانی یوڤانتۆس و ناپۆلی ئەنجامدرا و کریستیانۆ و هاوڕێکانی نازناوەکەیان چنییەوە.

لە ماپی ستادیەم هەردوو یانەی یوڤانتۆس و ناپۆلی لە پێناو بەرزکردنەوەی جامی سوپەری ئیتاڵیا ڕوبەڕوبوونەوە، یانەی خانمە پیرەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی ڕوبەڕوبوونەوەکە لە خولەکەکانی 64 و 95 لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانیەوە تۆمارکران.

ئەستێرەکانی ناپۆلی لە کۆتا ساتەکاندا هەوڵی بێوچانیاندا ئەنجامەکە هاوتا بکەنەوە و لە خولەکی 79 لۆرینزۆ ئینسینی هێرشبەری پارتینۆپێ پەناڵتیەکی لەدەستدا سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی چێزنی، بەپێچەوانەوە لە کاتی زیادکراودا (خولەکی 95) ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی دووەم و یەکلاکەرەوەی یارییەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی خانمە پیرەکە کۆتاییهات.

https://streamable.com/239z7k

سوپەری ئیتاڵیای 2021 نۆیەم جامە بیانکۆنێری لە مێژوویدا بەرزیدەکاتەوە، هەروەها بۆ حەوت جار لە چنینەوەیدا شکستیانهێناوە.

لە بەرانبەردا یانەی ناپۆلی چوار فاینەڵی سوپەری ئیتاڵیای ئەنجامداوە و دووجار نازناوەکەی بەدەستهێناوە، دووجاریش شکستیهێناوە.

بابەتی پێشتر

ئاوگسبۆرگ 0-1 بایرن میونشن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یونایتد بەبردنەوەی لە فولهام گەڕایەوە لوتکەی پریمەرلیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share