بەرشلۆنە دوو ڕێگەچارەی خستووەتە بەردەم دێمبیلی

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە دانوستاندنیان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی عوسمان دێمبیلی فەرەنسی دەستپێکردووە، دوو بژاردەشیان خستووەتە بەردەم یاریزانەکە.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە بە سەرپەرشتی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە دەستیان بە پڕۆسەی نوێکردنەوەی هەندێک لە بۆندەکان کردووە، یەکێک لەو یاریزانانەی لەناو لیستەکەدا بووە عوسمان دێمبیلی فەرەنسییە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەرشلۆنە بۆندێکی نوێی بۆ ماوەی سێ وەرز خستووەتە بەردەم لێپرسراوی کاروباری ڕەشئەسمەرەکە، بەوپێیەی لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت، هیچ دەرفەتێکیان بۆ دواخستنی گفتوگۆکان نەهێشتووەتەوە.

لە ئەگەری قایلنەبوونی یاریزانەکە، یاخود دواخستنی گفتوگۆکان، جەختیانکردووەتەوە، لە هاوینی 2021 بەبڕی 50 ملیۆن یورۆ، واتا نیوەی نرخی ڕاستەقینەی، بە یانەیەکی دیکەی دەفرۆشن، ئەو یانەیەش گرنگ نییە چ جەمسەرێکە، بەڵکو گرنگ ئەوەیە ئەو بڕە بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی یانە.

لێرەدا هیچ دەرفەتێک بۆ باڵە فڕیوەکەی فەرەنسا نامێنێتەوە تەنها نوێکردنەوەی بۆندەکەی نەبێت، تەنانەت سەرچاوەکە ئاماژەی بە ناوی چەند یاریزانێک کردووە، کە لەلایەن لاپۆرتاوە وەک شوێنگرەوە دەستنیشانکراون، لە نمونەی مێمفس دیپای و ڕەحیم ستێرلینگ.

بابەتی پێشتر

لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق: پێویستە سەربازی زیاتر بنێردرێتە ناوچە سنوورییەكان

بابەتی دواتر

کێ لە لیڤەرپوڵ جێگەی ڤایناڵدوم دەگرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share