ئەمشەو، چوارشەممە یانەی بایرن میونشن لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بەرانبەر یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی یاریدەکات.
یاریی لوتکەی ئەمشەو کاتژمێر (10:00) بە کاتی هەتێمی کوردستان لە یاریگای ئالیانز ئارینا، بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامدەدرێت.
یانەکانی بایرن میونشن و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەونە کۆمەڵەی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکان و لە گروپەکەیاندا یانەکانی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمسایی و لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی ڕووسی بوونیان هەیە، ئەم دوو یانەیەش کاتژمێر (7:55) یاریدەکەن، براوەی چوار یانەکە دەتوانێت لە گەڕی یەکەمەوە لوتکەی ڕیزبەندییەکە بگرێت.
چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی یاری نێوان بایرن و ئەتلەتیکۆ:
- یانەی بایرن میونشن لە کۆتا 11 ڕوبەڕوبوونەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان 11 بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکردووە.
- ڕوبەڕوبوونەوەی ئەمشەو حەوتەم یاری نێوان دوو یانە زەبەلاحەکەیە لە چامپیۆنزلیگ.
- لە کۆی حەوت یاری نێوان دوو یانە زەبەلاحەکە، بایرن سێ بردنەوە، ئەتلەتیکۆ دوو بردنەوە و یەکسانبونێکیان تۆمارکردووە.
- بایرن میونشن کۆتا دوو ڕوبەڕوبوونەوەی لە یاریگای ئالیانز ئارینا لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بردووەتەوە.
- ئەتلەتیکۆ مەدرید لە کۆتا شەش ڕوبەڕوبوونەوەی بەرانبەر یانەکانی ئەڵمانیا، پێنج دۆڕاندنی تۆمارکردووە.
- بایرن میونشن تاکە یانەیە سەرجەم یارییەکانی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە (11 یاری) و نازناوەکەی بەدەستهێناوە، کە ئەویش وەرزی ڕابردوو تۆمارکرا.