ماگریگۆر داوای ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆلیڤێرا دەکات

جەنگاوەری ئێرلەندی بواری (UFC)، کۆنۆر ماگریگۆر داوا لە بەرپرسانی بواری هونەرە جەنگییەکان دەکات ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەرامبەر چارلیس ئۆلیڤێرا بۆ ڕێکبخەن.

ئۆلیڤێرا لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەدا بردنەوەی بەرامبەر داستن پۆیرێری ئەمریکی و هەڵگری پشتوێنی کێشی سووکی (UFC) بەدەستهێنا، بەو جۆرە پشتوێنی پاڵەوانی جیهان لە پۆیرێرەوە بۆ ئۆلیڤێرای بەرازیلی گواسترایەوە.

لەو بارەیەوە کۆنۆر ماگریگۆر داوای لە دانا وایتی بەڕێوەبەری (UFC) کردووە، دوای چارەسەربوونی لە پێکانە قورسەکەی، لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر ئۆلیڤێرا بۆ سازبکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە وێنەیەکی خۆی بە پشتوێنی پاڵەوانی جیهانەوە بڵاوکردووەتەوە، کە ئەوەش گوزارشتە لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی پشتوێنەکەی.

ساڵی 2014 کۆنۆر ماگریگۆر هەردوو پشتوێنی کێشی سووک و ناوەندی بواری (UFC) بەدەستهێنا، یەکەمین یاریزان بوو دوو پشتوێنەکە کۆبکاتەوە، بەڵام لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزدا بەرامبەر خابیب نۆرماگیمۆدۆڤ هەردوو پشتوێنەکەی دۆڕاند و جارێکی دیکە نەیتوانی بگەڕێتەوە لوتکە.

بابەتی پێشتر

ئێران ئامادەكاری بۆ هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەوروپا دەكات

بابەتی دواتر

مەدرید و پاریس ڕووبەڕووبوونەوەی ملیار یورۆ و زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share