لێدوانی ئەنچلۆتی پاش بردنەوەیان لە ئەتلەتیك بلباو

كارلۆ ئەنچلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، لە ئاستی یاریزانەكانی ڕازییە و ستایشی تیبۆ ‏كۆرتوای گۆڵپارێزیشی كرد.‏

لەهەفتەی 15ی خولی ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر ‏ئەتلەتیك بلباو بەدەستهێنا.‏

دوای یارییەكە، ئەنچلۆتی ئاماژەی بەوەدا، لە كۆتایی یارییەكەدا ماندوو بوون، چونكە ‏تیپی بەرامبەر دوو رۆژ زیاتر پشوویان وەرگرتووە.‏

وتیشی: “كاتێك ناتوانیت گۆڵی دووەم تۆماربكەیت، تووشی ئاستەنگی دەبیتەوە، بۆیە لە ‏‏10 خولەكی كۆتاییدا ڕووبەڕووی هێرشێكی زۆری تیپی بەرامبەر بووینەوە”.‏

ئەنچلۆتی ستایشی ئاستی بەرزی كۆرتوا-ی گۆڵپارێزی كرد و پێیوایە بەشێك لە یارییەكان ‏كە نەدۆڕاون هۆكارەكەی بۆ تیبۆ دەگەڕێتەوە.‏

ڕیاڵ مەدرید بە 36 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیی خولی ئیسپانیای گرتووە و ئەتلەتیك بلباویش ‏بە 20 خاڵ لەپلەی هەشتەمدا دەبینرێت.‏

بابەتی پێشتر

چەک هێمایەک بۆ ترساندن و هەڕەشە

بابەتی دواتر

گواردیۆلا ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share