لە ئاگری دارستانەكانی جەزائیردا 65 كەس گیانیان لەدەستداوە

تەلەڤیزیۆنی فەرمیی جەزائیر بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئاگری دارستانەكاندا گیانیان لەدەستداوە بۆ 65 كەس بەرزبووەتەوە كە 28یان سەربازن.

تەلەڤیزیۆنی فەرمیی جەزائیر ئاشكرایكرد، بەهۆی ئاگری دارستانەكانی ئەو وڵاتەوە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە بەشێك لە دارستانەكانی ئەو وڵاتەدا كەوتوونەتەوە، تا ئێستا 65 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیكردەوە، ئەو 65 كەسەی بەهۆی ئاگرەوە گیانیان لەدەستداوە 37 كەسیان مەدەنین و 28یشیان سەربازن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەر بەهۆی ئاگرەكانەوە 12 سەربازی دیكە لە نەخۆشخانەن و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیی بە ئاراستەی ژاپۆن هەڵدا هۆشداری دراوە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکان

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، کۆریای باکوور ئەمڕۆ پێنجشەممە مووشەکێکی بالیستیی تەقاندووە بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن. سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای…
Total
0
Share