بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی لە جیهاندا داوای 10 ملیار یۆرۆ دەكرێت

ملیۆنان كەس بەدەست برسێتی و كەمی دەرمانەوە دەناڵێنن فۆتۆ: DW

كاربەدەستێكی ئەڵمانی داوادەكات بە بەهای 10 ملیار یۆرۆ پشتیوانیی سندوقی هاوكارییە بەپەلەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بكرێت، هەوڵەكەش وەك هەنگاوێكی پێشوەختە ناودەبات بۆ ڕێگری لە مردن بەهۆی برسێتی و كەمی دەرمان لەسەر ئاستی جیهان.

گێرد مۆلەر، وەزیری پەرەپێدانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، یەدەگی خۆراكی بەرنامەی خۆراكی جیهانی تەنها تا كۆتایی ئەم مانگە بەشی ئەفغانستان دەكات، لە یەمەن هاوكارییەكان كەمی كردووە، ناكرێت ئەوانە قبوڵبكرێت تەنها بەهۆی نەبوونی پارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێكخراوەكانی بەهاناوەچوونی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان هەن، بەپێویستیشی زانی چاكسازیی بنەڕەتی لە شێوازی هاوكارییەكان بكرێت.

لێدوانی وەزیرەكەی ئەڵمانیا بەر لە كۆنگرەی وڵاتانی كۆمەكبەخشی ئەفغانستان دێت، كە ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستیپێكرد.

وەك ئاماژەیەك بۆ دژواریی دۆخی هاوكارییەكان، مۆلەر وتی، ناكرێت نەتەوە یەكگرتووەكان و ئاژانسەكانی هاوكاری ببنە “سواڵكەر” بۆ بەدەستهێنانی هاوكاری و پشتیوانی، بەڵكو پێویستە توانای هەنگاوی پێشوەختەیان هەبێت و بە بڕی پێویستی پارە پشتیوانیبكرێن.

ڕوونیشیكردەوە، “لەڕێی سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكارییە بەپەلەكان و قەیرانەكان بە بەخشینی 10 ملیار یۆرۆ، دەتوانین هەنگاوی پێشوەختە بنێین بەبێ ئەوەی برسێتی و كەمی دەرمان لەسەر ئاستی جیهان ببێتە هۆی مردن، بۆ ئەو هەنگاوە نانێین؟”.

بابەتی پێشتر

ئاژانسی ئەتۆم: حكومەتی نوێی ئێران لە دۆسیەی ئەتۆمیدا توندە

بابەتی دواتر

دوایین دەركەوتنی زەواهیری.. چوار ئاماژە كۆنیی تۆمارەكە دەردەخەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان شاری جەلال ئابادی كۆنترۆڵكرد

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە كۆنترۆڵكردنی شاری جەلال ئابادی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ڕاگەیاند. بەپێی ئاژانسەكە دەستبەسەراگرتنی…