بەهۆی تەقینەوەی چێشتخانەیەکەوە لە چین زیاتر لە 30 کەس کوژران

بەهۆی تەقینەوەیەک لەناو چێشتخانەیەکی شاری یینچوان لە باکووری رۆژئاوای چین، لانیکەم 31 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی چین شینخوا بڵاویکردەوە، دزەکردنی گازی شل هۆکاربووە بۆ روودانی تەقینەوەی چێشتخانەکە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، حەوت کەسی دیکە بریندابوون و چارەسەر وەردەگرن، برینداەکان بەهۆی سوتانەوە برینداربوون و کەسیان تووشی خنکان نەبوون بەهۆی دوکەڵەوە.

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە کەناڵی فەرمیی “CCTV” پەخشی کردووە، دەرکەوتووە کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کاردەکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە شوێنی تەقینەوەکە.

تەقینەوەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 8:40 خولەکی شەو بە کاتی ناوخۆی چین لە چێشتخانەی فویانگ BBQ کە دەکەوێتە گەڕەکێکی نیشتەجێبوون لە ناوەندی شاری یینچوان پایتەختی هەرێمی خۆسەری نینگشیا، لە سەروبەندی فێستیڤاڵی بەلەمی ئەژدیها کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، روویداوە.

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە بەهای دۆلار دادەبەزێت

بابەتی دواتر

نەوت پارێزگاری لە نرخەكەی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share