ڕۆناڵدینیۆ بۆ مێسی و ڕامۆس: بۆنی پاڵەوان دەکەم

ڕۆناڵدینیۆ گاوچۆ، ئەستێرەی دێرینی بەرازیل پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی لیۆ مێسی و سێرجیۆ ڕامۆس دەکات و دەڵێت، ” بۆنی پاڵەوان دەکەم”.

لەو ساتەوە لیۆ مێسی پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە کردووە، ناودارانی بواری تۆپی پێ و هونەر پیرۆزبایی ئاڕاستەی جادوگەرە ئەرجەنتینییەکە دەکەن، لە نوێترین پەیامی پیرۆزباییدا ڕۆناڵدینیۆ مژدەی پاڵەوانبوونی پێدەدات.

ڕۆناڵدینیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە نوسیویەتی، ” بۆ هەردوو یانەی بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان یاریمکردووە، خۆشحاڵم لەئێستادا مێسی هاوڕێم هەمان درێس دەپۆشێت، ڕەنگە ساتی خۆشبەختی لەو یانەیە تۆماربکەیت لیۆ، هەروەها خۆشحاڵم بە هاوڕێم سێرجیۆ ڕامۆس لەهەمان تیمی سوپەر یاریدەکات، لەکۆتاییدا بوێریتان نیشاندا، بۆنی پاڵەوانان دەکەم”.

 

 

ڕۆناڵدینیۆ لەنێوان ساڵانی 2001 بۆ 2003 درێسی یانەی پاریس سان جێرمانی پۆشی، یانە فەرەنسییەکە یەکەمین یانە بوو لە بەرازیلەوە جادوگەرەکەی بەرازیلیان گواستەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەڵام لە ساڵی 2003 پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کرد و لەو یانەیە مێژووی نوسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) نێیمار و مباپێ به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی دیکه‌یان بۆ پاریس چنییه‌وه‌

یانه‌ی پاریس سان جێرمان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 13ی خولی فه‌ره‌نسای به‌رامبه‌ر بۆردی ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا…
Total
0
Share