عێراق هەوڵ بۆ كۆكردنەوەی سعودیە و ئێران لە بەغداد دەدات

ئاڵای سعودیە و ئێران و عێراق

عێراق هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ سازدانی كۆبوونەوەی نێوان سعودیە و ئێران لە پەراوێزی كۆنگرەی لوتكەی وڵاتانی دراوسێ لە بەغداد.

سایتی RTی ڕوسی لە زاری سەرچاوەیەكی عێراقییەوە بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەوڵ لەگەڵ سەرانی سعودیە و ئێران-دا دەدات بۆ ڕازیكردنیان بە دیدار و ئەنجامدانی وتووێژ لەنێوان هەردوو وڵات لە بەغداد لەمیانەی كۆنگرەی سەرانی وڵاتانی دراوسێ كە بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.

بەپێی سەرچاوەكە “بەغداد دەیەوێت پەیوەندییەكی ئەرێنی لەنێوان ڕیاز و تاران-دا هەبێت، بەتایبەت لەگەڵ بوونی سەرۆكێكی نوێ لە ئێران”.

لەكاتێكی پێشتری ئەمساڵدا بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرایكردبوو، بەغداد میوانداریی زیاتر لە گەڕێكی گفتوگۆی نێوان سعودیە و ئێران-ى كردووە لە ماوەی ڕابردوودا.

لەو چوارچێوەیەشدا سەعید خەتیب زادە، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو كە تاران ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ میرنشینی عەرەبیی سعودیە لەسەر هەر ئاستێك، وڵاتانی ناوچەكە و هەردوو وڵاتیش ئەنجامی ئەم وتووێژانە دەبینن.

ناكۆكیی گەورە لەنێوان هەردوو وڵات هەیە بەهۆی چەندین پرسەوە، بەتایبەت شەڕی یەمەن، لە ساڵی 2016ەوە هیچ پەیوەندییەكی دیپلۆماتیی فەرمی لەنێوانیاندا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕوحوڵازەمەوە بۆ کوڕەکەی پێشنوێژی ورمێ، ئەو کوڕانەی ڕێگەیان لە باوکیان جیاکردەوە

ڕوحوڵازەم، ڕۆژنامەنووسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی تا ئەوکاتەش لەسێدارەدرا ناوی لەگەڵ باوکیدا محەمەد عەلی زەم گرێدرابوو، کە دەکاتە باوکی ئەو…
Total
0
Share