باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: پشتگیریی چاکسازییەکانی قوباد تاڵەبانی و حکومەت دەکەین

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 10 ی ئاب، جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێم کۆبووەوە، بەرپرسە بەریتانییەكان پشتگیریی تەواوی چاکسازییەکانی ئەمدواییەی قوباد تاڵەبانییان کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، “مارك برايسن ڕيچاردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پشتیوانیی تەواوی وڵاتەکەی دووپاتكردەوە بۆ پرۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان و ڕایگەیاند، لەمەودوا بە تایبەت لە نزیکەوە هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ چاکسازی لە بوارەکانی دادگەری و كارگێڕیدا”.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆکی حکومەت، گۆڕانكارییەكان و چاكسازییەكانی ئەمدواییەی ڕوونكردەوە، ئەوانیش لای خۆیانەوە پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ هەنگاوەكانی جێگری سەرۆك وەزیران دەربڕی، گفتیان دا لەمەولا زیاتر لە‌ پە‌یوە‌ندیدا بن بۆ پشتیوانیكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی.

لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقیشەوە، هەردوولا هاوڕابوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەكە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و جەختیان كردەوە دەبێت پرۆسەیەكی پاك و بێگەردبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆشنکەرەوەی رێگای راست و رەوانی خەباتی کوردایەتیی گەلەکەمانە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ” مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆشنکەرەوەی رێگای راست و رەوانی خەباتی کوردایەتیی گەلەکەمانە”. بافڵ…
Total
0
Share