لە مەخمور داعش هێرشی کردە سەر بازگەیەکی هێزە ئەمنییەکان

چەکدارانی داعش لە مەخمور هێرشێکیان بۆسەر یەکێک لە بازگەکانی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان ئەنجامدا و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە مەخمور ڕایگەیاند، “هێرشەکەی چەکدارانی داعش لەڕێگەی ماتۆڕ سکیلێکەوە ئەنجامدراوە بۆسەر یەکێک لە بازگەکانی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان، لە گردی مەخمورە گچکەڵە کە 150 مەتر لە ناوەندی قەزای مەخمورەوە دوورە”.

بەرلە گەیشتنی ماتۆڕسکیلەکە بە بازگەکە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە تەقەی لێکراوە و ماتۆڕسکیلەکە تەقێنراوەتەوە، هیچ زیانێکی گیانی لە هێزە عێراقییەکان نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی: جەنگ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەشەخۆراکی مانگانە نابێت

به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی، رایگەیاند، جەنگ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەشەخۆراکی مانگانە نابێت. كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی، رایگەیاند، “له‌دابه‌شكردنی…
Total
0
Share