یەكێتیی ئەوروپا چاودێریی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، “سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن ڕێککەوتنێكی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ نێردەی یەکێتی ئەوروپا واژوو کردووە بۆ چاودێریكردنی نێودەوڵەتیی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكردووە، “دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف سەرۆکی کۆمسیاران ڕێککەوتنێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ مارتن هۆت نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ عێراق واژووکردووە، بەمەبەستی چاودێریکردنی پڕۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە”.

بەپێی ڕێككەوتنەكە کۆمسیۆن زانیاریی پەیوەست بە هەڵبژاردنەكە دەدات بە ئەندامانی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا، هەروەها کارئاسانییان بۆ دەکرێت لەپێناو گەیشتنیان بە ناوەندەکانی هەڵبژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان.

بڕیارە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت و كۆمسیۆنیش بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی.

بابەتی پێشتر

تەقەکەرێک دەستگیرکرا کە کارمەندێکی ئاسایشی بریندار کردبوو

بابەتی دواتر

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: هێزەکانی ئاسایش تا ئەوکاتەی پێویست بکات لە پەروێزخان دەمێننەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share