عێراق پاسپۆرت دەدات بەو هاونیشتمانییانەی لە بیلاڕوسیا بەگیرهاتوون

دوای ماوەیەك لە بەگیرهاتنیان لە بیلاڕوسیا، عێراق پاسپۆرت دەدات بە ژمارەیەك هاونیشتمانی بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاب ڕایگەیاند، “باڵیۆزخانەی عێراق لە ڕوسیای فیدراڵی، شاندێكی كونسوڵی ناردووە بۆ مینسك-ی پایتەختی بیلاڕوسیا بەمەبەستی دەركردنی “پاسپۆرتی تێپەڕبوون” بۆیان و ئاسانكارییكردن بۆ گەڕانەوەیان”.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی، “ئێمە لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی پەنابەرانداین و ئەو هاونیشتمانییانەی گەشت بۆ بیلاڕوسیا دەكەن ئاگاداریان دەكەینەوە نەبنە قوربانیی باندەكانی قاچاخچێتی و بازرگانییكردن بە مرۆڤەوە”.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا كۆچبەرێكی عێراقی لە سنووری نێوان بیلاڕوسیا و لیتوانیا-دا كوژرا. لیتوانیا سنوورەكانی بەڕووی كۆچبەراندا داخستووە و ئەوەش وایكردووە ژمارەیەك كۆچبەری عێراقی لە بیلاڕوسیا گیربخۆن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. پێنج عێراقی لە ئامبوڵانسێکی حوکمیدا لە پۆڵەندا دەستگیرکران

میدیاکانی پۆڵەندا ئاشکرایدەکەن، پۆلیس زانیاری پێگەیشتووە، کە ئۆتۆمبێلێکی ئامبوڵانسی حوکمی، چەند کۆچبەرێک دەگوازێتەوە، دوای دەستنیشانکردنی ئۆتۆمبێلەکە پێنج عێراقی…
زیاتر ببینە

پەرلەمان: نەخوێندەواری لە عێراق 11 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر دەبێت

لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی نەخوێندەوارانی عێراق 11 ملیۆنی تێپەڕاندووە، پێشبینیشدەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا ژمارەکە زیاد…
Total
0
Share