كردنەوەی مەیفرۆشییەك پیاوانی ئایینیی تووڕەكردووە و نوێژی هەینی ڕادەگرن

كردنەوەی “مەیفرۆشییەك” لە شارێكی عێراق، پیاوانی ئایینیی تووڕەكردووە و وتارخوێنان و پێشنوێژان بڕیاری ڕاگرتنی نوێژی هەینییان دا، بەرپرسێكیش هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێن دەكات.

میدیای عێراقی بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار، فرۆشگەیەكی خواردنەوە كحولییەكان كراوەتەوە و ئەوەش كاردانەوەی توندی لێكەوتووەوە.

بەپێی سەرچاوەكان، پیاوانی ئایینیی تووڕەن لەو پێشهاتە و ئەنجومەنی فەتوای قائیم، فەرمانی بە وتارخوێنان و پێشنوێژان كردووە وتار و نوێژی هەینی ڕابگرن تا ئەو كاتەی فرۆشگەكە دادەخرێت.

لە بەرامبەردا بەرپرسی وەقفی سوننیی قائیم فەرمانی بە وتارخوێنان و پێشنوێژان كردووە نوێژی هەینی ئەنجامبدەن و دەڵێت، “نوێژی هەینی ڕاناگیرێت و هەر كەسێك سەرپێچی بكات ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكرێتەوە”.

عەمار فەخری بەرپرسی وەقفی سوننیی قائیم ڕاشیگەیاند، هەر كەسێك دەیەوێت ناڕەزایی بەرامبەر بە كردنەوەی فرۆشگەكە دەرببڕێت، تەنها دەتوانێت لەڕێگەی مینبەری مزگەوتەكانەوە ئەو كارە بكات.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردنمان

بابەتی دواتر

پوتین: هیچ کەسێک ناتوانێت لە جیهان دامانبڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share