كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەستیپێكرد، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی حزبەكە سەرپەرشتیی دەكات.
كەمێك لەمەوبەر مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە سلێمانی، بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی، دەستی بە كۆبوونەوە كرد و پرسە ناوخۆییەكانی حزبەكە تاوتوێ دەگەن.
كۆبوونەوەكە هاوكاتە لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانەی ماوەی نزیكەی مانگێكە لە حزبەكەدا دەستیپێكردووە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا تاوتوێی ڕەوتی گۆڕانكاری و چاكسازییەكان دەكرێت و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.