منداڵێک لە گۆمێکی تایبەت بە مەرەزەدا خنکا

تەرمی منداڵێك گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ كە بە وتەی كەسوكارەكەی لە گۆمێكی مەرەزەدا خنكاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی منداڵێک لە رەگەزی نێر و تەمەن 12 ساڵ، دانیشتووی گوندی قادراوەی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر لەلایەن پۆلیسی ناحیەکە بە خنکاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ.

ئەوەشی خستەڕوو، “بەوتەی کەسوکارەکەی، منداڵەکەیان لە گۆمێکی گوندەکە کە بۆ ئاودانی برنج دروستکراوە مەلەی کردووە و دواتر خنکاوە”.

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی مووچەی هەرێم

هەرچەندە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە دەرکردنی فەرمانسالاری لەبارەی مووچەی هەرێمەوە بەڕێوەبچێت، کۆبوونەوەکە بۆ…
زیاتر ببینە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان: بەهۆی ناجێگیری نرخی مریشکەوە بەشێکی زۆرمان مایەپووچین

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ناجێگیری نرخی مریشکەوە بەشێکی زۆرمان مایەپووچین و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە. نازم عەبدوڵا،…
Total
0
Share