مێسی بۆندی داشکێنراو واژوودەکات

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین، دوای کۆتاییهاتنی وادەی پشووەکانی هاوینە گەڕاوەتەوە بۆ بەرشلۆنە و هەفتەی داهاتوو بۆندێکی نوێ واژوودەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە زاری سپۆرتی کەتەلۆنییەوە بڵاویکردووەتەوە، یاریزانەکە دوای بەسەربردنی پشووەکانی هاوینەی 2021، لەگەڵ خێزانەکەی گەڕاونەتەوە بۆ شاری بەرشلۆنە، بەم نزیکانەش بۆندە نوێیەکەی لەگەڵ بارسا واژوودەکات.

لە مانگی حوزەیرانەوە بۆندی لیۆ لەگەڵ بارسا کۆتاییهاتووە، خوان لاپۆرتا و هاوکارانی دڵنیابوون یاریزانەکە نایەوێت ڕوو لە هیچ یانەیەکی دیکە بکات، چونکە لەو وادەیەدا چەندین بۆندی هەژێنەری مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمانی ڕەتکردەوە.

بەپێی هەردوو سەرچاوەکە، ڕێککەوتن لەنێوان جەمسەرەکاندا کراوە، هەفتەی داهاتوو لیۆ بۆندێکی نوێ بە موچەی هەفتانەی 500 هەزار پاوەند واژوودەکات، بەڵام لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجی و هاوسەنگکردنەوەی لەگەڵ داهاتی یانە، ئامادەبووە لەسەدا 50ی موچەکەی بە یاسا کەمبکرێتەوە بۆ 250 هەزار پاوەند.

یاریزانەکە بەم کەمکردنەوەی یانەکەی لە لادانێکی یاسایی و دارایی ڕزگاردەکات، بەڵام لەهەمان کاتدا موچەکەی لەگەڵ یاریزانانی دیکەی بارسا هاوتادەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

دەربارەی ڤاكسین وەزارەتی تەندروستی داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی پارتییەكەی سوریا ڕەخنە لە سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ عێراق یاریی هەیە

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەمڕۆ كاتژمێر 9:45 خولەكی شەو، هەڵبژاردەی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیمارات دەبێتەوە.…
زیاتر ببینە

مباپێ لەگەڵ خلێفی کۆدەبێتەوە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ داوای کۆبوونەوەی لە سەرۆکی یانەکەی کردووە. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەزاری…
Total
0
Share