مێسی بۆ یارییكردن ئامادە نییە

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە ژێر چاودێری پزیشكەكانی پاریس سانجێرماندایە و هێشتا بۆ یارییكردن ئامادە نییە.

مێسی بەم دواییە لە كۆرۆنا چاكبۆتەوەو لە نامەیەكدا بۆ هاوادارەكانی دەڵێت: “زیاتر لەوادەی خۆی لە ژێر چاودێری پزیشكیدا بووم و پێشبینیم نەدەكرد هێندە زۆری پێبچێت.”

دەشڵێت: “هەوڵ دەدەم بە زووترین كات بگەڕێمەوە بۆ یارییكردن و ڕكابەرییەكانی ئەم وەرزە.”

مێسی سێ ڕۆژە بە تەنها ڕاهێنان دەكات و نەیتوانیوە بەشداری ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكان بكات.

بڕیارە سبەی یانەی پاریس سانجێرمان كاتژمێر 11ی شەو لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی بریست بكات.

تا ئێستا هەلی بەشداریكردنی مێسی لەو یارییەدا نییەو ئەگەر دوورخستنەوەی زیاترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان له‌ 45 خوله‌کدا ڕیمۆنتادای کرد و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی کالچیۆ

یانه‌ی ئه‌ی سی میلان هه‌شته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر هیلاس ڤیرۆنا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد.…
Total
0
Share