ئەمڕۆ بەشێك لە حاجیان تەوافی ماڵئاواییان ئەنجامدا و بە دەوری كەعبەی پیرۆزدا سووڕانەوە.
سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كاروباری (مه‌ككه و مه‌دینه) ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی “به‌ردگرتن له شه‌یتان”، کۆتایی هات، پڕۆسه‌ی ته‌وافی ماڵئاوایش، به دوو قۆناغ له هه‌ر سێ خاڵی ( شه‌بیكه، كه‌دی و ئه‌جیاد)، ده‌ستیپێكرد.
باسی لەوەشكردووە، بۆ پاراستنی حاجیان له توشبوون به كۆرۆنا، ته‌واوی پێداویستییه‌كانی بۆ حاجیانی ئه‌مساڵ ده‌سته‌به‌ركرا، لە ئێستادا حاجیان خەریکی تەوافی ماڵئاواین.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، حەجی ئەمساڵ سەركەوتوبوو، هیچ حاڵەتێكی كۆرۆناش تۆمارنەكراوە.