لەناو جەرگەی تاراندا دروشمی “مەرگ بۆ كۆماری ئیسلامی” وترایەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە وێستگەیەکی میترۆی سادقییە، کە شاری تاران بە کەرەجەوە دەبەستێتەوە، خەڵکی بە یەکجار دروشمیان دژی كۆماری ئیسلامی ئێران وتەوە.

خۆپیشاندەران، کە پێدەچێت لە دواکەوتنی شەمەندەفەرەکە ناڕازی بن، دروشمی “مەرگ بۆ كۆماری ئیسلامی و مەرگ بۆ ویلایەتی فەقیهیان وتەوە”.

ڕۆژ بە ڕۆژ نیگەرانیی خەڵکی ئێران لە شار و شارۆچکەکانی ئەو وڵاتە زیاتر دەبێت و سەرەڕای ئەوەی ماوەی هەفتەیەکە لە خوزستان خۆپیشاندانە، ئەمڕۆش بەشێک لە شارەکانی خۆراسانی ڕەزەوی خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی خوزستاندا سێ کەس کوژراون، حکومەتی ئێرانیش دەڵێت، کوشتنی خۆپیشاندەران لەلایەن دەستی دەرەکییەوە بووە.

بابەتی پێشتر

لە توركیا هێرشكرایە سەر چەند كرێكارێك بەهۆی ئەوەی بە كوردی قسەیان كردووە

بابەتی دواتر

شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share