وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی 12 دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، داوا لە هەر سێ بەشەکەی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەکات ڕۆژێک پێش تاقیکردنەوەکان سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن، بۆ دۆزینەوەی ناو و شوێنی تاقیکردنەوەکانیان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، ” قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی دوازدەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە ئاگادار دەکەینەوە، پێویستە ڕۆژى شەممە رێکەوتى 24ی7ی2021، واتا یەک ڕۆژ پێش دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکان دەتوانن سەردانى هۆڵەکانى ئەزموونى بکەن بە مەبەستى دڵنیا بوونى لە شوێنى تاقیکردنەوەکانیان”.

وەزارەتی پەروەردە داوا لە خوێندکارانی پۆلی 12 دەکات لە ڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە شوێن و ناوى هۆڵى تاقیکردنەوەکانتان بدۆزنەوە ،داواش لە خوێندنگەکان دەکات تاکو رێکەوتى ئاماژە پێکراوى سەرەوە ناوى قوتابیان لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەکان هەڵناواسرێت.

بەشەکانی پۆلی 12 دەتوانن لەم لینکەوە شوێن و ناوی هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بزانن

بەشى زانستى

بەشى وێژەیى

بەشى پیشەیى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: دەیان سکاڵا لەسەر نەشتەرگەرییەکانی بچووکردنەوەی ورگ تۆمارکراون

د. سەباح هەورامی رایگەیاند، دەیان سکاڵا لەسەر نەشتەرگەرییەکانی بچووکردنەوەی ورگ تۆمارکراون، هەر بۆیە ئەنجامدانی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییەیان راگرتووە.…
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا: ناوی سێ یەکەمەکان بەمەبەستی دامەزراندن ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی دامەزراندن، سبەی لیستی ناوی سێ یەکەمەکان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین.…
Total
0
Share