کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی دەرکردنی کارتی بایۆمەتری درێژکردەوە

لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری تا کۆتایی مانگی شوبات بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆندا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کەسانەی تا ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە، دەتوانن سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆمارکردن لەشوێنی نیشتەجێبوونیانەوە بکەن و لەماوەی چەند خولەکێکدا بەشێوەی بایۆمتری زانیارییەکان تۆمار بکەن.

بەڵگەنامەی پێویستەکانیشی بڵاوکردووەتەوە کە ئامانەن:

١-کارتی نیشتیمانی یان (پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە)

٢-کۆبونی خۆراک.

٣-بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون.

هاوکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 3:00ی دوای نیوەڕۆ بنکەکان کراوەن.

 

بابەتی پێشتر

لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای راگرتنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا دەکات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی X لەسەر کات وەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share