مان سیتی نرخی جێزوس بۆ یوڤانتۆس ئاشکرادەکات

یانەی مانچستەر سیتی ئامادەیە دەستبەرداری گابریێل جێزوس ببێت و نرخی گواستنەوەشی بۆ یانەی یوڤانتۆس ئاشکرادەکات.

ماڵپەڕی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، نوێنەرانی یانەی یوڤانتۆس هەوڵیانداوە گابریێل جێزوس هێرشبەری بەرازیلی بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش داوای نرخی یاریزانەکەیان لە مانچستەر سیتی کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی سیتیزنس بڕی (43) ملیۆن پاوەندی وەک نرخی هێرشبەرە بەرازیلییەکە دیاریکردووە، ئەو نرخەش بەلای بەڕێوەبەرانی یانە ئیتاڵییەکەوە زۆر بووە.

یوڤانتۆس لە میرکاتۆی هاوینی 2021 بەدوای هێرشبەرێکی گونجاودا دەگەڕێت، ماورۆ ئیکاردی وەک داواکراوی سەرەکی دەستنیشانکراوە و گابریێل جێزوس وەک پلانی (B) مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

هۆکاری ئەم هەنگاوەی ئەندریا ئانێلی و هاوکارانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پاولۆ دیبالا هاوشێوەی ڕابردوو نەماوە، هەروەها کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تەمەنی گەیشتووەتە 34 ساڵ و لەداهاتوودا پێویستیان بە جێگرەوەیەک دەبێت.

بابەتی پێشتر

گەڕانەوە و کۆتا بڕیار

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی: لە قۆناغێکی مەترسیداری کۆرۆناداین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share