مێسی و مباپێ بانگهێشتی یارییەکەی ئەمشەو کراون

یانەی پاریس سان جێرمان لیستی یاریزانە بەشدارەکانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەمشەو یەکشەممە، بەرامبەر ستاد ڕیمس ئاشکراکرد.

لیستەکەی پاریس سەرجەم یاریزانە ناودار و بەهێزەکان لەخۆدەگرێت، ناوەکانی لیۆ مێسی و کیلیان مباپێ ناوزەند کراون، سەرباری ئەوەی گومان لە داهاتووی ئاسکە فەرەنسییەکە دەکرێت لە یانە فەرەنسییەکە.

هەروەها نێیمار دا سیلڤا جارێکی دیکە و دوای دوورکەوتنەوە بانگهێشتکراوەتەوە، تەنها ناوەکانی سێرجیۆ ڕامۆس و خوان بێرنات لە لیستەکەدا نەهاتوون.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان پێکهاتوون لە: ناڤاس، دۆناروما، فرانچی، کیمپێمبی، مارکینیۆس، ڤیراتی، مباپێ، پاریدێس، نێیمار، دی ماریا، دانێلۆ، ڤایناڵدوم، هێرێرا، دیالو، دراکسلەر، کیرەر، جی، کالیمۆندۆ، مێسی، بیتومازالا، ئیبێمبی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ مۆندیال و تورکیا و ئۆکرانیا و وێڵز به‌شداری پاشکۆکان ده‌که‌ن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مدا،…
Total
0
Share