یەكەم لێدوانی فلاهۆڤیچ دوای چوونی بۆ یۆڤانتۆس

فلاهۆڤیچ بەڵێن بە هاندەران دەدات ئیدارەی یۆڤانتۆس شانازی بكەن گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزاكردووە.

دۆسان فلاهۆڤیچی سڕبی و تەمەن 22 ساڵ بۆ ماوەی چوار ساڵ پەیوەندی بەڕیزەكانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە كرد.

فلاهۆڤیچ پاش دەرچونی لە پشكنینی پزیشكی ، درێسی ژمارە 7ی بەرزكردەوە.

فلاهۆڤیچ ئاشكرایكرد یۆڤانتۆس خەونی منداڵی بووە و بە باشترین یانەی ئیتاڵیاش دایدەنێت.

بەڵێنیشی بە هاندەرانی یۆڤانتۆس دا كە ئیدارەی یانەكە پەشیمان نەبن لە كڕینیدا.

وتیشی: “بەهەموو شێوەیەك هاوكاری تیپەكە دەكەم بۆ ئەوەی زۆرترین ناسناو بەدەستبهێنین.”

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەکی سەرەتایی: یەکێک لە چارەسەرەکانی شێرپەنجە ڤایرۆسی ئایدزیش لەناودەبات

بابەتی دواتر

فاتی پێشبڕكێ لەگەڵ كات دەكات بۆ ئەوەی زوو بگەڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share