مێسی بۆ یارییەكەی بەرازیل ئامادەیە

لیۆنێل مێسی، كاپتنی ئەرجەنتین، بەشێوەیەكی ئاسایی بەشداریی ڕاهێنانەكانی كردووە و بۆ یارییەكەی بەرازیل ئامادەیە.

مێسی بەهۆی ئازاری ئەژنۆیەوە لە یاریی ڕابردوودا بەرامبەر ئۆرۆگوای تەنها 20 خولەك بەشداریكرد.

بەڵام پێش یارییەكەی بەرازیل بەشێوەیەكی ئاسایی ڕاهێنانی كردووە و پێشبینیدەكرێت بەشێوەیەكی سەرەكی بەشداریبكات.

جگە لە مێسی، لیۆناردۆ پاریدێس-یش بەشداریی ڕاهێنانەكانی ئەرجەنتینی كردووە و لە پێكان چاكبووەتەوە.

بەرازیل سەركەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەركردووە و ئەرجەنتینیش بە بردنەوەی ئەم یارییە، گەیشتن بەو بۆنە جیهانییە یەكلاییدەكاتەوە.

یارییەكەی ئەرجەنتین و بەرازیل بەرەبەیانی چوارشەممە كاتژمێر 2:30 خولەك بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کام هەڵبژاردانەی یورۆی 2020 بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان سەردەکەون؟ پێوەرەکان چین؟

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە تێپەڕاندنی قۆناغی کۆمەڵەکان نزیکدەبێتەوە، تاوەکو ئێستا (11) هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکردووە. لە…
Total
0
Share