بایدن و كازمی لە واشنتن كۆدەبنەوە

جۆ بایدن و مستەفا كازمی

كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان و سەرۆك وەزیرانی عێراق لە 26ی ئەم مانگە لە واشنتن كۆدەبنەوە.

كۆشكی سپی ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، سەردانەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەلی “جەختكردنەوە لەسەر هاوبەشیی ستراتیژی” نێوان هەردوو وڵات دەرەخسێنێت.

دەشڵێت، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا تاوتوێی پتەوكردنی هەماهەنگیی دووقۆڵی لەگەڵ عێراق لە پرسە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەكان تاووتوێدەكات، بەتایبەت هەوڵە هاوبەشەكان بۆ زامنكردنی شكستپێهێنانی بەردەوامی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی.

چاوەڕوانیش دەكرێت گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغداد و واشنتن ببێتەهۆی دانانی خشتەی كاتی كشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

تائێستا نزیكەی 3500 سەربازی بیانی لەسەر خاكی عێراق هەن، لەنێویاندا 2500 سەربازیان ئەمریكین، بەڵام تەواوكردنی كشانەوەیان چەند ساڵێكی دەوێت.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 50 هێرشی موشەكی یان لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بۆسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگیمان کردووە بۆ پاراستنی سنورەکان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دواین گۆڕانکارییەکانی سەبارەت بە هەماهەنگییەکانی نێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە خستەڕوو ئاشکرایکرد کە هەماهەنگیان…
زیاتر ببینە

رزگار حاجی حەمە: هانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان دەدەین بەشداری سەرژمێری گشتیی بکەن

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گرنگی و بایەخەوە لە بایەخی پرۆسەی سەرژمێری…
Total
0
Share