بەرهەم ساڵح: ئەمە جەنگی دەوڵەتە دژ بە تیرۆر و لە یاسا دەرچووان

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، پەیامێکی لەبارەى هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە.

لە پەیامەكەی سەرۆككۆماردا هاتووە، “بە ئامانجگرتنی هەولێر کە قوربانی لێکەوتەوە، بارگرژییەکی ترسناک و کردەیەکی تیرۆرستی و تاوانکارییە دژ بە هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیان.”

سەرۆككۆمار لە پەیامەكەیدا ڕاشیگەیاندووە، “هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە، جگە لە بەھێزکردنی ھەوڵەکانمان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر و ئەو ھەوڵە نەزوکانەی کە دەیانەوێت وڵات نقومی ئاژاوە بکەن.”

دەشڵێت، “ئەمە جەنگی دەوڵەت و سەروەرییە، دژ بە تیرۆر و لە یاسا دەرچووان.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەگەر بافڵ جەلال تاڵەبانی پۆستی سەرۆککۆماری بوێت سبەی لە پۆستەکەدایە

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم مەرجە دەستوورییەکانی تێدایە و ئەگەر پۆستی سەرۆککۆماری بوێت، سبەی لە پۆستەکەدایە. بەگوێرەی…
Total
0
Share