هاوپەیمانان: هاوکاریکردنی بەغداد و پێشمەرگە پێویستە بۆ ڕێگری لە داعش

وتەبێژی هاپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش جەختی لە بەردەوامیی هاوکارییەکانیان بۆ هێزە ناوخۆییەکانی عێراق و پێسمەرگە کردەوە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی داعش.

لە تویتێکدا واین مەرۆتۆ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ڕایگەیاند، “هاوکارییەکانمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە هێزە ناوخۆییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، بۆ ئەرکەکەمان لە ڕوبەڕووبوونەوەی داعش ڕێگری لە گەڕانەوەی ڕێکخراوەکە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەردەوام دەبین لە بەرنامەی ڕاهێنان و پەرەپێدانی هێزەکان بۆ روبەڕووبوونەوەی داعش، بەردەوامیی ئەو بەرنامەیە گرنگیی زۆری هەیە بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکەمان لە شکستپێهێنانی داعش و پاراستنی هاوبەشی و هەماهەنگییەکانمان”.

پێشتر هاوپەیمانان ڕایانگەیاند، کە هێزەکانیان لە عێراق دەمێننەوە بە گەڕانەوە بۆ حکومەتی عێراقی و هەماهەنگی لەگەڵیاندا، جەختیشیان لەپاراستنی سەروەریی وڵات بەتەواوی کردەوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق: لە ڕووداوی نەخۆشخانەكەی زیقار 60 كەس گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. ڕۆژانە 80 بۆ 100 منداڵ بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ” دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە”. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share